شارستانییەتی هیلنیستی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-13:51:00 - کۆدی بابەت: 4070
شارستانییەتی هیلنیستی
مێژوو

ئینسکلۆپیدیای زانیاری ئەسکەندەری مەکدۆنی لە شاری بابل لە ساڵی (٣٢٣ پ.ز) کۆچی دوایی کرد. ئەسكەندەری مەكدۆنی - مەقدۆنی

ناوه‌ڕۆك

هیلنیستی

دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئەخمینی لەسەر دەستی (ئەسکەندەری مەکدۆنی) ئەمەش دوی ئەو هێرشە گەورەی بۆ سەر ڕۆژهەڵات هێنای توانی بەسەر پاشای فارسەکان (دارای سێیەم) سەرکەوتوو بێت لە ساڵانی (٣٣٣-٣٣١پ.ز)، هەروەها توانی وڵاتی شام و میسریش داگیر بکات، پاشان ڕووی کردە وڵاتی دۆڵی دوو ئاوان (عێراق)، لەوێش سەرکەوتنی کۆتاییان بەسەر شآی فارسەکان لە شەڕی ئەربیلا (گۆگامیلا) نزیک شاری (هەولێر) بەدەست هێنا و پاشان ڕووی کردە (برسیبولس)ـی پایتەخت و داگیری کرد.

ئەسکەندەری مەکدۆنی لە شاری بابل لە ساڵی (٣٢٣ پ.ز) کۆچی دوایی کرد. ئیمپراتۆریەکەی لە نێوان سەرکردەکانی سوپا دابەشکرا و پاشان (عێراق و سوریا و ئێران و کوردستان) بوو بە بەشی (سلوقس) کە دەوڵەتی (سلۆقی) لە ساڵانی (٣٣١-١٢٦ پ.ز) دامەزراند، هەرچی میسرە بووە بەشی (بەتلیموس) کە دەوڵەتی بەتالسەی لەوێدا دامەزراند، بەڵام ئەنتیخونوس بوو بە سەرکردەی ناچەکانی مەکدۆنیا و ئاسیای بچووک و یۆنان.

بازرگانی لای سلوقیەكان

سلوقییەکان بایەخیان دا بە بازرگانی و ڕێکخستنی کاروباری دارایی، هەروەها بایەخیان بە سکەلێدانی پارە و کاری پارە گۆڕینەوە دا. هەوڵیاندا ڕێگای ئاوریشم لە نێوان چین و دەریای ناوەڕاست بپارێزن، ئەمەش بە دانانی (بنکەی سەربازی) و دروستکردنی قەڵای سەربازی بە درێژایی ئەو ڕێگا وشکانییە دوور و درێژە.

دەسەڵاتی سلوقیەكان

دەسەڵاتی سلوقییەکان لە ئێران و کوردستان زۆر بەهێز نەبوو، فەرپیهکان توانیان دەوڵەتی خۆیان لە هەرێمی بارپیا (خوراسان)ـی ڕۆژهەڵاتی ئێران دابمەزرێنن. لە ساڵی (٢٤٧ پ.ز) کەوتنە ململانێیەکی سەربازی لەگەڵ سلۆقییەکان و دەسەڵاتی سلۆقییەکان کەم بووەوە و پاشەکشەیان کرد بۆ وڵاتی بابل بۆ ئەوەی شاری سلوقسی پایتەختیان کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە لە باشووری شآری (بەغداد)ـی ئێستا کە پاشماوەکەی بە گردی عومەر ناسراوە. لە سوریا بنکەیان لە شاری ئەنتاکییە بوو.

شارستانی یۆنانیەکان (هیلینی) لەگەڵ شآرستانییەتی ڕۆژهەڵات تێکەڵ بوو لە سەردەمی سلۆقییەکان و سەردەمی فەرپیەکان کە دوای ئەوان هاتن و شآرستانییەتی نوێ دروست بوو، کە توێژەران ناوی (شارستانی هێلنستی)ـیان لێنا. گەلانی ڕۆژهەڵات ڕوخسارەکانی شآرستانییەتی هیلینییەکانیان وەرگرت لە بوارەکانی ئەدەب و هونەر و فەلسەفەدا، هەروەها زمانی یۆنانی بڵاو بووەوە بە تایبەتی لەو شارانەی کە سلۆڤییەکان لە (ئێران و عێراق و سوریا و کوردستان) دایانمەزراندبوو، هەروەها تێکەڵبوونی دانیشتوان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ژنخوازییەوە، شآرستانییەتی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی لە بواری هونەردا.


سەرچاوەکان



2476 بینین